کوردستانی

سلێمانی... سێ هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لە دەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمانی... سێ هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لە دەستدا
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ پێنجشەممە، سێ هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی گیانیان لە دەستداو ژمارەی گیانیان لە دەستدانەكانیش لە بەرزبوونەوەدایە.

عەبدوڵا ئەحمەد، سەرپەرشتیاری تیمی ناشتنی مردووانی كۆرۆنا لە سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەم بەیانییە سێ هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لە دەستداوە".

ئاماژەی بەوەشكرد "ئەوانەی گیانیان لە دەستداوە تەمەنیان سەرو 50 ساڵ دەبێت".

وتیشی "داواكاریان لە هاوڵاتیان تا دەتوانن پابەندی رێنماییەكان بن و تاكپارێزی بكەن لە پێناو سەلامەتی ژیانی خۆیان و كەسوكاریان".
Qaiwan
Qaiwan