کوردستانی
پرۆژەكەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تەواوبوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆكی لیژنەی لامەركەزی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، پرۆژەی تایبەت بە لامەركەزی ئامادەكراوە و هەوڵدەدەین هەفتەی داهاتوو له كۆبوونەوەيەكى ئەنجومەن دەنگی لەسەر بدەین.
بەرزان شێخ محەمەد، سەرۆكی لیژنەی لامەركەزی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا لیژنەی لامەركەزی سلێمانی ئیشێكی زۆر باش و فراوانی كردووە و لەگەڵ تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەكان و بەڕێوەبەرە گشتییەكانی دانیشتن و كۆبوونەوە كراوە لە رووی ئیداری و كارگێڕییەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "پرۆژەیەك ئامادەكراوە، لەو پرۆژەیەدا بەپێی یاسای ژمارە 3 و ماددەكانی 2 و 5 و 27 باسی لامەركەزی دەكات، هەروەها كارنامەی حكومەت و رێككەوتنەكانی نێوان پارتی و گۆڕان و پارتی یەكێتی كه باس لە پرسی لامەركەزی دەكات، پرۆژەكەی ئێمەش لەو چوارچێوەدایە".
وتیشی "تەواوی لایەن و فراكسیۆنەكانی ئەنجومەن لەو لیژنەیە ئەندامبوون، لەسەر خواست و ڕازیبوونی هەمووان پرۆژەكە نوسراوە، هەوڵدەدەین هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوە بكەین و دەنگی لەسەر بدەین، دواتر دەیكەینە نوسراوێكی ئاراستەی حكومەتی هەرێمی كوردستانی دەكەین".