کوردستانی
لە سلێمانی دژی بڕينی مووچە خۆپیشاندانە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەشێك لە كارمەند و ئەفسەرانی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی لە بەردەم باخی گشتی شارەكە گردبوونەوه و ناڕەزایەتیيان دەربڕی.
ماوەی دوو هەفتەیە كارمەندان و ئەفسەرانی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی مانیان گرتووە و دەوام ناكەن و ئەفسەرانیش سەر شەقامەكانیان چۆڵكردووە.
كارمەندان و ئەفسەرانی هاتووچۆ لە بەرانبەر دەستكاریكردنی مووچە و دواكەوتنی مووچە مانیان گرتووە و ئەمڕۆش لە بەردەم باخی گشتی سلێمانی گردبوونەتەوە و دەڵێن بەردەم دەبن لە مانگرتن و دەوام نەكردن.