کوردستانی

فڕۆكەخانەی سلێمانی هەواڵێكی بەپەلەی بڵاوكردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


فڕۆكەخانەی سلێمانی هەواڵێكی بەپەلەی بڵاوكردەوە
مەودا میدیا-

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، دوای بڕیاری درێژكردنەوەی ماوەی گەشتە ئاسمانییەكان، گەشتە ناچارییەكان بەردەوامیان دەبێت.

لە راگەیەندراوێكی فڕۆكەخانەكە هاتووە "دوایی بڕیاری ماوەی درێژکردنەوەی راگرتنی گەشتە نێودەوڵەتی یەکان بۆ گەشتیاری لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عیراق لەلایەن دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عیراقی یەوە، گەشتە ناچارییەكان بەردەوام دەبن".

باس لەوەشكراوە "ئاگاداری ھاوڵاتیانی دەکەین پاڵپشت بە وەرگرتنی رەزامەندی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عیراقی لەلایەن کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و بە جێبەجێ کردنی رێنماییە تەندروستییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەو ھاوڵاتیانەی کە ڕێگەی گەڕانەوەیان لێگیراوە لەرێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە گەشتی ناچاریان بۆ ئەنجام دەدرێت".

هەروەها "بۆ زانیاری ھەموولایەک ئەنجامدانی گەشتی ناچاری بە لە چواچێوەی بڕیاری تایبەتدایە و ھیچ پەیوەندی بە ڕرگرتنی گەشتە نێودەوڵەتییەکان بۆ گەشتیاری نییە".
Qaiwan
Qaiwan