کوردستانی

هەواڵێكی خۆش بۆ هاوڵاتیانی ئەم شارە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێكی خۆش بۆ هاوڵاتیانی ئەم شارە

مەودا میدیا-

جێگری پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، هەنگاوێکی زۆر گرنگی رێکارەکانی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە عیراق تەواو بوو، ئەویش جیاکردنەوە و چاپکردنی فۆڕمی خۆراکی هەڵەبجە هاوشێوەی پارێزگاکانی تری عیراق و هەرێمی کوردستان.

كاوە كەریم، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند "فۆرمی خۆراکی پارێزگای هەڵەبجە چاپ کراوە و تەواو بووە لە ئایندەیەكی نزیکدا دەگاتە دەستی هاوڵاتیانی هەڵەبجە".

لە ماوەی رابردوو بەغدا دەستی كردووە بە نوێكردنەوەی فۆڕمی خۆراكی هاوڵاتیان و لەو چوارچێوەیەدا فۆڕمی خۆراكی پارێزگای هەڵەبجە لە سلێمانی جیاكردەوە.

Qaiwan
Qaiwan