کوردستانی
بەیاننامەیەک ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ رێکخراوەکان و چالاکوانانی کۆمەڵی مەدەنی لە گەرمیان بەیاننامەیەکیان ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لیژنەی کاروباری تەندروستی لەپەرلەمانی کوردستان و وەزارەتی تەندروستی کرد لەبارەی خراپی رەوشی کەرتی تەندروستی لە گەرمیان.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە "لەماوەی 4 مانگ لە باڵوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا رۆژ دوای رۆژ رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسەكە و بەركەوتەی هاوڵاتییان روو لە هەڵكشان و بەرزبونەوە و زیادبوونە، خراپی رەوشەكە گەشتۆتە ئاستێك كە بەری پێ نەگێریت كارەساتی گەورەی مرۆی دەخوڵقێنێت و قوربانی زۆری لێدەكەوێتەوە، چونکە بەشێكی زۆر لە دامەزراوە پەیوەندیدارەكان بێباكانە مامەڵەی نا تەندروست لەگەڵ هاوڵاتییان دەکەن".
ئاماژە بەوەشکراوە "ناوەندە تەندروستیەكانیش وەك پێویست رۆڵیان نابینرێت لە پێدانی رێنمای و چارەسەركردنی هاواڵتیان، لەگەڵ ئەوەشدا بێ مۆڕاڵی و پابەند نەبوون بە ئیتیك لە بەشێكی زۆر لە دامەزراوە میدیاییەكان و تۆڕەكۆمەاڵتیەكان چەند هێندەی تر رەوشەكەیان خراپتر كردووە ".
ئەوەشخراوەتەڕوو "هاوڵاتییانی هەرێم بەگشتی و ئیدارەی گەرمیان بە تایبەتی لە بری هۆشیاركردنەوە و پێدانی رێنمایی و پەیامی گرنگ و كاریگەر لە پێناو پاراستنی ژیانیان، ڕۆژانە ژەهر دەكرێت بە قورگیاندا و هێندەی تر ترس و دڵەڕاوكی لە دەرونیان چەكەرە دەكات و لەڕووی دەرونییەوە زیاتر دەڕوخێنرێن، هەموو ئەمانەش بە پلەی یەك دام و دەزگا تەندروستییەكانی ناوچەكە بەرپرسن و بەپلەی دووش دەزگاكانی راگەیاندن كە نەیان توانیوە ببنە سەكۆیەكی كاریگەر بۆ بڵاوكردنەوەی رێنمای تەندروست لە پێناو هێوركردنەوەی دەرونی هاوڵاتییان و دووركەوتنەوە لە ترس و دڵە ڕاوكێ، ئەمە جگە لە خراپی ڕەوشی تەندروستی و پەككەوتنی زۆرێك لە دام و دەزگا و دامەزراوەكانی كەرتی تەندروستی لە قەزاكان بەگشتی و لە ناحیە و گوندەكان بەتایبەتی بەهۆی نەبوونی شوێن و ئامێر و دەرمان بۆ بەركەوتوانی ڤایرۆسەكە".
باس لەوەشکراوە "بۆیە ئێمە وەك كۆمەڵێك ڕێكخراوی كۆمەڵی مەدەنی لە ئیدارەی گەرمیان سەرباری خراپی رەوشی تەندروستی و بەدەنگەوە نەهاتمان لە چارەسەركردنی بەشێكی زۆر لە كێشە و كەموكوڕییەكان لە الیەن ئیدارە و دام و دەزگا پەیوەندیدارەكان بەتایبەت دامەزراوە تەندروستیەكان لە ناوچەكەماندا، داواكارین هەرچی زووە حکومەتی هەرێم و لیژنەی كاروباری تەندروستی لە پەرلەمانی کوردستان و وەزارەتی تەندروستی، بەدەنگ داواكارییەكانمانەوە بێن و چارەسەری ئانی بكرێتە ئەولەویەت بۆ تێپەڕاندنی خراپی ڕەوشی ناوچەكەمان كە خەریكە غەرق دەبێت بەهۆی زۆری باڵوبونەوەی ڤایرۆسەكە".
داواکارییەکان بریتین لە:
داواکارییەکان بریتین لە:
1-لیژنەی کاروباری تەندروستی لە پەرلەمانی کوردستان و لیژنەیەکی تایبەت لەئەنجومەنی وەزیران سەردانی ناوچەکەبکەن و لێکۆڵینەوە لە کۆی کێشەکان بکەن لەکاتی دەرکەوتنی هۆکاری سەرەکی کێشەکان لێپێچینەوە لە تەواوی بەڕێوەبەر و ستافی کارگێڕی تەندروستی گەرمیان بکرێت بەخێرای گۆڕانکاری ئیداری ئەنجام بدرێت.
2-دیاریکردنی بودجەیەکی تایبەت بە بەرەنگاربونەوەی نەخۆشی کۆرۆنالەناوچەکە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان لەداهاتی ناوچەکە یان سپاردنی سەرپەرەشتی کردنی نەخۆشخانەی قەاڵ بەدەزگای تەندروستی پێشمەرگە، چونکە لەئێستادا ئەم نەخۆشخانەیە بەهۆی کەمی ستافەوە کەسانی خۆبەخش لەدەرەوەی سێکتەری تەندروستی خزمەتی دەکەن و بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیان لەتوانایدانیە ئیدارەی ئەو نەخۆشخانەیەبدات.
4-دانان و چاالككردنی هێڵی گەرمی 24 كاتژمێری تەندوستی بۆ ناوچەكە بەمەبەستی رێنمایکردنی توشبووان و هاوکاریکردنیان.
4-كردنەوەی ناوەند و نەخۆشخانەی زیاتر بە بەركەوتوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
5-بەدەنگەوە هاتنی ئەو هاواڵتیانەی كە شوبهە یان نیشانەكانیان تیادا دەركەوتووە و هیچ نەخۆشخانەیەك دەرگایان لەسەر وااڵ ناكات بۆ چارەسەركردن.
6-لێپێچینەوە لە هەموو ئەو دەزگا ڕاگەیاندن و کەسانەی بەبێ زانیاری ، كە هۆكارن بۆ تۆقاندن و تێكشكاندن و شڵەژانی دەرونی هاواڵتیان و باڵو کردنەوەی هەواڵی ناڕاست.
7-چاودێریکردنی یان سزادانی هەموو ئەو نۆریگە ئەهلی و الكۆاڵنانەی كە بە بێ زانیاری و بە نەشارەزای دەرمان دەدەنە هاواڵتیان و ڕێنمایەکانی تەندروستی جێبەجێ ناکەن.
8-جێبەجێ کردنی کرەرەتینە بەشێوەیەکی بەرنامە بۆداڕێژراو و تائەوکاتەی نەخۆشیەکە کۆنترۆڵ دەکرێت ، ڕێگە گرتن لە بەڕێوەچوونی پرسە و بۆنە تایبەت و گشتیەکان لە قەزا و ناحیە و گوندەكانی سەر بە سنوورەكە.