عیراقی
مستەفا کازمی: حكومه‌ت گه‌نده‌ڵكاران ده‌كاته ئامانج
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایدەگەیەنێت حكومه‌ته‌كه‌ی رێكاری پێویست بۆ لێپرسینه‌وه له‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌به‌ر كه زیان له كه‌رتی تایبه‌ت ده‌ده‌ن، ئاماژەی بەوەشکرد حكومه‌ت گه‌نده‌ڵكاران ده‌كاته ئامانج.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایدەگەیەنێت حكومه‌ته‌كه‌ی رێكاری پێویست بۆ لێپرسینه‌وه له‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌به‌ر كه زیان له كه‌رتی تایبه‌ت ده‌ده‌ن، ئاماژەی بەوەشکرد حكومه‌ت گه‌نده‌ڵكاران ده‌كاته ئامانج.
راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشەممە مستەفا كازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق له‌گه‌ڵ پیاوانی خاوه‌ن كار و وه‌به‌رهێنه‌رانی عیرااق كۆبووه‌ته‌وه و باسی كێشه‌كانی به‌رده‌م وه‌به‌رهێنه‌ران كراوه.
ئاماژە بەوەشکراوە "حكومه‌ت گه‌نده‌ڵكاران ده‌كاته ئامانج، له هه‌وڵیشدایه ته‌وافق و هه‌ماهه‌نگی زیاتر له نێوان كه‌رتی گشتی و كه‌رتی تایبه‌تدا درووست بكات، بۆ ئه‌وه‌ی عیراق له‌و ره‌وشه ناهه‌مواره رزگاری بێت".
لە به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووشە"حكومه‌ت له هه‌وڵدایه ژینگه‌ی عیراق بكاته ژینگه‌یه‌كی له بار بۆ كه‌رتی وه‌به‌رهێنان و سه‌رنجی وه‌به‌رهێنه‌رانی رابكێشێت".