کوردستانی

ژمارەیەک پەرلەمانتار فۆڕمی رەتکردنەوەی خانەنشینیان پڕکردووەتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەیەک پەرلەمانتار فۆڕمی رەتکردنەوەی خانەنشینیان پڕکردووەتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

رۆژی 30ی حوزەیرانی 2020 سەرۆکی دیوانی پەرلەمانی کوردستان نوسراوێک ئاراستەی پەرلەمانتارانی هەر پێنج خولەکەی پەرلەمان کرد بەمەبەستی رەتکردنەوەی خانەنشینییەکانیان بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە، بەرپرسی راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستانیش رایدەگەیەنێت تاوەکو ئێستا 8 پەرلەمانتار لە فراکسیۆنە جیاوازەکانی پەرلەمانی کوردستان ئەو فۆڕمەیان پڕکردووەتەوە.

سامان ئەحمەد، بەرپرسی راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "دوێنی 1ی تەموزی 2020 دەستکرا بە دابەشکردنی فۆڕمی رەتکردنەوەی خانەشینی بەسەر پەرلەمانتاراندا بەمەبەستی رەتکردنەوەی خانەنشینییەکانیان بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە کە پەرلەمانتارانی هەر پێنج خولەکەی پەرلەمانی کوردستان دەگرێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "دوێنی 8 پەرلەمانتار لە فراکسیۆنە جیاوازەکانی پەرلەمانی کوردستان ئەو فۆڕمەیان پڕکردەوە، ئەمڕۆ بەهۆی پشووەوە فۆڕمەکە دابەشنەکرا بەس لە رۆژی یەکشەممەوە دەست بە پڕۆسەکە دەکەینەوە".

ناوبراو وتی "دابەشکردنی فۆڕم تاوەکو کۆتایی مانگی تەموز بەردەوام دەبێت، هەروەها لە 1ی ئابی 2020 ناوی ئەو پەرلەمانتارانە ئاشکرا دەکرێت کە فۆڕمەکەیان پڕکردووەتەوە".
Qaiwan
Qaiwan