کوردستانی
ئاگر لە ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان کەوتەوە و نزیکەی 4000 دۆنم پوش و پاوان سوتا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لە شەوی رابردووەوە بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێکەوە لە ناحیەی ناڵپارێزی سەر بە قەزای پێنجوێن نزیکەی 4000 هەزار دۆنم پوش و پاوان سوتاوە و زیانێکی زۆریشی بە دارستانەکان گەیاندووە.
هێمن ئیبراهیم، بەڕێوبەری ناحیەی ناڵپارێز بە مەودا میدیای راگەیاند "لە شەوی رابردووە بە هۆکارێکی نادیار ئاگرێکی گەورە لە بەشێک لە ناحیەی ناڵپارێز کەوتووەتەوە بەهۆکاری ئەوەی ناوچەکە شاخاوییە و مینی تێدایە ئاگرەکە زیاتر تەشەنەی سەندووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەمشەو کاتژمێر 9:00 توانرا ئاگرەکە بەهەوڵی دانیشتووانی بەشێک لە گوندەکان و پۆلیسی دارستان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵبکرێت".
لەبارەی زیانەکانەوە بەڕێوبەری ناحیەکە وتی "نزیکەی 4000 هەزار دۆنم پوش و پاوان سوتاوە و زیانی زۆری بە دارستانەکان گەیاندووە، بەڵام خۆشبەختانە زیانی گیانی بەدواوە نەبووە، هەروەها پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە بەمەبەستی زانینی هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە".