جیهانی
ئەمریکا دەست بەسەر کەشتییە نەوتەکانی ئێراندا دەگرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی دادی ئەمریکا بڕیاریدا بە دەستبەسەرداگرتنی باری ئەو چوار کەشتییەی بەنزینی ئێران بۆ ڤەنزوێلا دەگوازنەوە، لەبەرئەوەی پێیوایە ئەو کەشتیانە پەیوەندییان بە سوپای پاسدارانی ئێرانەوە هەیە.
وەزارەتی دادی ئەمریکا بڕیاریدا بە دەستبەسەرداگرتنی باری ئەو چوار کەشتییەی بەنزینی ئێران بۆ ڤەنزوێلا دەگوازنەوە، لەبەرئەوەی پێیوایە ئەو کەشتیانە پەیوەندییان بە سوپای پاسدارانی ئێرانەوە هەیە.
وەزارەتی دادی ئەمریکا لە دادگای فیدڕاڵی لە واشنتن سکاڵایەکی بەرزکردەوە بۆ دەستبەسەرداگرتنی باری هەر چوار کەشتییەکە کە ئێستا لە رێگەن سووتەمەنی لە ئێرانەوە بۆ ڤەنزوێلا دەگوازنەوە.
لە سکاڵاکەشدا هاتووە "مەحمود مەدەنیپوور کە پەیوەندی بە سوپای پاسدارانی ئێرانەوە هەیە، کاری گواستنەوەی سووتەمەنییەکەی رێکخستووە، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ئەو بڕیارە دەرکردووە".