جیهانی
جیهان.. ژمارەی چاكبووانی كۆرۆنا روو لە هەڵكشانە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان نزیکبووەتەوە لە 11 ملیۆن کەس، ژمارەی مردووانیش 524 هەزار کەسی تێپەڕاندووە، ژمارەی ئەو كەسانەش كە چاكبوونەتەوە لە ڤایرۆسەكە شەش ملیۆن كەسی تێپەڕاندووە.
هیندستان یەكێكە لەو وڵاتانەی لە رێژەی تووشبووانی رۆژانەدا دوای ئەمریكا زۆرترین تووشبووی تۆماركردووە، ئەویش دوای ئەوەی لە رۆژێكدا 20 هەزار و 903 تووشبووی تۆماركرد، بەوەش ژمارەی تووشبووان بە كۆرۆنا لەو وڵاتە گەیشتە 625 هەزار و 544 كەس.
بەڵام لە ئەمریكا لەماوەی 24 كاتژمێردا زیاتر لە 53 هەزار تووشبوو تۆماركراوە، ئەویش بەپێی ئەو ئامارەی زانكۆی جۆنز هۆبكینز بڵاویكردووەتەوە، بەوەش ژمارەی توشبووان لە ئەمریكا بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گەیشتووەتە زیاتر لە دوو ملیۆن و 700 هەزار كەس.