جیهانی

بەریتانیا زانیاری لەبارەی دەستگیركردنی گەورەترین باندی مافیا ئاشكرا دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەریتانیا زانیاری لەبارەی دەستگیركردنی گەورەترین باندی مافیا ئاشكرا دەكات
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

ئاژانسی بەرەنگاربوونەوەی تاوانەكان لە بەریتانیا، گەورەترین پرۆسەی ئەمنیی لەو وڵاتە ئاشكراكرد،  تیایدا باندێكی مافیا دەستگیركراون كە سەرقاڵی سپیكردنەوەی پارە و بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر و چەندین كاری تری نایاسایی بوون.

بەپێی هەواڵێكی تۆڕی سی ئێن ئێن، ئەو باندە ناویان لە خۆیان ناوە "ئینكرۆ چات" و لە رێگەی كورتە نامەی مۆبایلەوە تۆڕێكی پەیوەندی بەرفراوانیان دروستكردووە، ئاژانسی بەرەنگاربوونەوەی تاوانەكان لە بەریتانیا توانیویەتی دزە بكاتە ناو ئەو تۆڕەوە ونزیكەی 1000 ئەندامی ئەو باندەی ئاشكراكردووە، بەوهۆیەشەوە بە سەدان تاوانباریان دەستگیركردووە و دەستیشیان گرتووە بەسەر چەندین جۆری چەك و ماددەی هۆشبەر و ملیۆنان دراوی جونەیهی ئیستەرلینی بەشێوەی كاش.

وەك ئەو ئاژانسە ئاشكرایكردووە، ئەو تۆڕە تۆڕێكی جیهانی مافیاییی بووە و لە بەشێكی زۆر لە وڵاتانی جیهان ئەندامیان هەیە، تا ئێستا توانراوە 746 كەسیان لێ دەستگیربكرێت و دەست بەسەر 54 ملیۆن جونەیهی ئیستەرلینی ئەو باندەدا بگیرێت كە دەكاتە 68 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی، هەروەها 77 جۆر پارچە چەك و زیاتر لە دوو تەن ماددەی هۆشبەر بە ئەندامانی ئەو باندە گیراوە.

لەوبارەیەوە بریتی باتێل، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا لە تویتێكدا رایگەیاندووە، پرۆسە ئەمنییەكە رۆژی پێنج شەممە بەڕێوەچووە و باندێكی رێكخراو بوون ئەو پرۆسەیەش گەورەترین پرۆسەیە دژ بە مافیاكان لە بەریتانیا و لە ساڵی 2016 ەوە چاودێری ئەو باندە دەكرێت، كە بەشێوەی كۆد لە رێگەی كورتە نامەی مۆبایلەوە تۆڕێكی پەیوەندی بەرفراوانیان هەبووە. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان