کوردستانی

بەهۆی رووخانی كانێك لەم شارەی كوردستان چەند كەسێك بوونە قوربانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی رووخانی كانێك لەم شارەی كوردستان چەند كەسێك بوونە قوربانی

مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

بەهۆی رووخانی كانێك لە شاری 'گیەڵان'ی سەربە پارێزگای كرماشان، ژمارەیەك لە كرێكارەكان برینداربوون و كەسێكیش گیانی لەدەستداوە.

ئەمڕۆهەینی كانێك لە گوندی "سەرتەتیان" لە شاری "گیەڵان"ی سەربە پارێزگای كرماشانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان ڕووخاوە بەسەر كرێكارەكانی ناویدا، بەپێی هەواڵی ڕاگەیاندنەكانی ئێران سێ تیمی فریاكەوتنی خێرا لە كرماشان، شاباد و گیەڵان، رەوانەی ناوچەكە كراون، بەڵام تا ئێستا ژمارەی كوژراو و بریندارەكانی ڕووداوەكە نەزاندراوە.
لەلایەن خۆیەوە جێگری دامەزراوەی فریاكەوتنی كرماشان ڕایگەیاندووە، تا ئێستا كەسێك لە بریندارەكان گیانی لەدەستداوە،بەپیی وتەی كاربەدەستانی فریاكەوتن، گەڕان بۆ دۆزینەوە و دەرهێنانی كرێكارانی ناو كانەكە بەردەوامە و هێشتا زیانەكانی و هۆكاری ڕووخانەكەی نەزاندراوە.

هەر بە وتەی بەرپرسانی فریاكەتن، ٨ كەس لەناو كانگاكە گیریان خواردووە و كار بۆ رزگاركردنیان دەكرێت.

Qaiwan
Qaiwan