کوردستانی

تەندروستیی راپەڕین هەواڵێکی خۆشی راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستیی راپەڕین هەواڵێکی خۆشی راگەیاند
مەودا میدیا-

 بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی راپەڕین چاکبوونەوەی 7 تووشبووی کۆرۆنای راگەیاند، بەمەش کۆی چاکبوونەوەی تووشبووانی کۆرۆنا بۆ 37 کەس بەرزبووەوە.

لە راگەیەندراوێکدا  بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی ڕاپەڕین رایگەیاند "دوای وەرگرتنی ڕێنمایی وداخڵکردن و مانەوەیان لەکەرەنتین و سەنتەرەکانی نەخۆشییە گوازراوەکان و سەرپەرشتی کردنی تووشبووان لە لایەن پزیشکان و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیمان سوپاس بۆ خوای گەورە ئەمڕۆ 7 حاڵەتی چاکبوwنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسنwوری ئیدارەی ڕاپەرین تۆمارکران, بەمەش کۆی ژمارەی هاوڵایانی چاکبوەوە بوو بە 37 کەس".

 ئاماژە بەوەشکراوە "هاوڵاتییانی سنوورەکەمان دڵنیا دەکەین هەموو هەوڵێک دەدەین  بۆ پاراستنیان، داوایان لێدەکەین خۆیان و ماڵ و مناڵیان بپارێزن و پابەندی رێنماییە تەندروستیەکانبن و هاوکارمان بن بۆ تێپەڕاندنی ئەم پەتایە".

ئەوەش هاتووە "دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاوڵاتییان پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵغ و دانانی ماسك و دەستکێش".
Qaiwan
Qaiwan