کوردستانی
لەبارەی راگرتنی دەوام و قەدەغەی هاتووچۆوە بڕیاری نوێ درا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ (2020/7/3) لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا پاڵپشت بە بەیانی ژمارە (42)ی ساڵی (2020)ی وەزارەتی ناوخۆ، بڕیاریدا بە:
ئەمڕۆ (2020/7/3) لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا پاڵپشت بە بەیانی ژمارە (42)ی ساڵی (2020)ی وەزارەتی ناوخۆ، بڕیاریدا بە:
1-هاتووچۆ لەنێوان پارێزگای سلێمانی و پارێزگاکانی تردا لەناو هەرێمی کوردستان و دەرەوەی هەرێمی کوردستاندا بە پشتبەستن بە بەیانی وەزارەتی ناوخۆ تا (2020/7/10)بە داخراویی دەمێنێتەوەو رێگە بە هیچ کەسێک نادرێت هاتووچۆ بکات، جگە لەو حاڵەتانە نەبێت کە لە بەیانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستاندا دیاریکراون و لە دوای ئەو کاتەشەوە وەزارەتی ناوخۆ ئەم بابەتە دیاریدەکات.
2-راگرتنی دەوامی فەرمیی دامودەزگا حکومییەکان، جگە لە هێزەکانی ناوخۆ‌و کەرتی تەندروستی و، خزمەتگوزاریی فەرمانگا خزمەتگوزارییەکان بەپێی سروشتی ئەرک و ئێشکگریی خۆیان، درێژ دەکرێتەوە بۆ رۆژی (2020/7/10).
3-هەموو مزگەوت و پەرستگاو شوێنە ئاینییەکان لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا بە داخراوی دەمێننەوە.
4-هەر کلینیکێکی پزیشکیی و تاقیگەو نەخۆشخانەیەکی تایبه‌تیی و ئەهلیی پابەندی رێنماییە تەندروستیی و خۆپارێزییەکان نەبێت، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانییەوە بۆماوەی هەفتەیەک دادەخرێت.
5- چێشتخانه و چایخانەو قاوەخانەو ساردەمەنیەکان، كافتریا‌و و ڕێستورانته‌كان (به‌بێ پێشكه‌شكردنی نێرگه‌له)؛ له ڕۆژی 2020/7/4ەوه به‌م مه‌رجانه ده‌كرێنه‌وه:
- هه‌ر یه‌كێك له‌م شوێنانه ته‌نها نیوه‌ی مێزو شوێنه‌كانی دانیشتنی به‌كاربهێنێت.
- پابه‌ندی ته‌واوی رێكار و رێنمایی و مه‌رجه ته‌ندروستیی و خۆپارێزییه‌كان بێت.
- هه‌ر شوێنێك پابه‌ندنه‌بێت به‌و مه‌رجانه‌ی سه‌ره‌وه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك داده‌خرێت.
6-جیمەکان، شوێنی چاره‌سه‌ركردنی سروشتیی؛ به‌پێی ڕێكارو ڕێنمایی و مه‌رجه ته‌ندروستیی و خۆپارێزییه‌كان ده‌كرێنه‌وه‌و هه‌ر شوێنێك پابه‌ندنه‌بێت به‌و مه‌رجانه‌وه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك داده‌خرێت.
7-نێرگەلەخانەو هەر کافتریایەک کە نێرگەلە پێشکەش بکات، مەلەوانگە، لایڤ میوزیک، یانە شەوانەکان، مەیخانەکان، شوێنەکانی کاتبەسەربردن و سەرگەرمکردن، هۆڵی بۆنەو کۆڕ‌و کۆبوونەوەکان، بەداخراوی دەمێننەوە.
8-پرسەو پرسەی گەڕەکەکان و سەرقەبران و سەردانی نەخۆش و هەموو کۆبوونەوەیەکی خۆشیی و ناخۆشیی و ئاهەنگگێڕانێک قەدەغەن.
9-پێویسته گواستنەوەی گشتیی (پاس و مینی پاس و ته‌كسی) به‌پێی ڕێكارو ڕێنمایی و مه‌رجه ته‌ندروستیی و خۆپارێزییه‌كان كاربكه‌ن و هه‌ر شۆفێرێك پابه‌ندنه‌بێت بۆماوەی هەفتەیەک دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت.
10-قەدەغەی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لە سەنتەری (ناوبازاڕی) شاری سلێمانیدا بەردەوام دەبێت و هاووڵاتیان بەپێی ڕێنماییە خۆپارێزیی و تەندروستییەکان تەنها بە پێ دەتوانن هاتووچۆو بازاڕ بکەن.
11- لە دابەشکردنی موچەدا فەرمانگاو خەزێنەو بانکەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی دەوامی خۆیان دەکەن بەپێی ڕێکارو ڕێنماییە تەندروستییەکان و، فەرمانگەکان بەپێی لیستی موچە بەهەمان ڕێکارو ڕێنمایی تەندروستیی لەو ڕۆژانەی بۆیان دیاریدەکرێت موچە دابەشدەکەن.
12- لە هەر شوێنێک، ڕێنماییە تەندروستیی و خۆپارێزییەکان جێبەجێ نەکرێت، بۆماوەی هەفتەیەک دادەخرێت.
13-هەر کۆمپانیاو دامەزراوەو مۆڵ و شوێنێکی کەرتی تایبەت پابەندی رێنماییە تەندروستیی و خۆپارێزییەکان نەبێت، بۆماوەی هەفتەیەک دادەخرێت.
14- پێویستە هاووڵاتیان بەردەوام بن لەسەر خۆپارێزیی و خۆیان لە هەر بەریەککەوتن و تێکەڵاوبوون و کۆبوونەوەیەک بەدوور بگرن.
15-به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی پشتیوانیی و په‌یڕه‌ویی له سیستمی خۆپاراستن و چاره‌سه‌ركردن له‌ماڵه‌وه به (خۆچاره‌سه‌ركردن و هاوچارهسهركردن) ده‌كه‌ین و داوا له هاووڵاتیانی به‌ڕێز ده‌كه‌ین پشتیوانمان بن بۆ خزمه‌تكردنی باشتر‌و ده‌رفه‌تدان به چاره‌سه‌ركردنی حاڵه‌ته توند و قورس و مه‌ترسیداره‌كان.
16-داوا له‌و هاووڵاتییه به‌ڕێزانه ده‌كه‌ین كه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنابوون و چاكبونه‌ته‌وه‌و مه‌رجه ته‌ندروستییه‌كانیان تێدایه؛ به‌شداربن له به‌خشینی خوێن بۆ پاراستنی ژیانی هاونیشتمانییه‌كانمان، هه‌ر مامه‌ڵه‌و بازرگانیكردنێك به خوێن و پلازمای خوێنه‌وه قه‌ده‌غه‌یه‌و به‌ده‌ره له بنه‌ما ئاینیی و یاسایی و مرۆیی و ئه‌خلاقییه‌كان.
17-هه‌ر كه‌سێك به هه‌ر هۆیه‌ك هێرش و سوكایه‌تیی بكاته‌سه‌ر پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستیی و دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كان ڕێكاری یاسایی توندی له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر.
18-لایەنە پەیوەندیدارە حکومییەکان به‌رده‌وامده‌بن له‌سه‌ر لێپرسینەوەو گرتنه‌به‌ری ڕێکارەکان و هەر فەرمانگەو لیژنەیەک کەمتەرخەمیی بکات، ڕێکاری یاسایی و کارگێڕیی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.
19-دەسەڵاتی تەواو دەدرێت بە قائیمقامەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی، کە بەپێی تایبەتمەندیی سنوورە کارگێڕییەکانی خۆیان رێنمایی پێویست دەربکەن.