کوردستانی

لە رووداوێکی هاتووچۆدا 8 کەس بوونە قوربانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێکی هاتووچۆدا 8 کەس بوونە قوربانی
مەودا میدیا-

سەرلە ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای دەربندیخان-کەلار لەبەردەم چێشتخانەی تونی بابا کەدەکەوێتە نزیک ناوچەی گەزەڵا پێکدادانێک لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل روویدا و 8 کەس برینداربوون و لەو ژمارەیەش کەسێک گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دەربەندیخان رایگەیاند "سەرلە ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای دەربندیخان-کەلار لەبەردەم چێشتخانەی تونی بابا کەدەکەوێتە نزیک ناوچەی گەزەڵا پێکدادانێک لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل، کە ئۆتۆمێلێکی جۆری تویوتا پیکاب دەبڵ بەئاراستەی کەلار بۆ دەربندیخان رۆشتووە و ئۆتۆمبێلی بەرامبەر کەلەجۆری نیسان ئاڵتیمایە لەدەربەندیخان بەئاڕاستەی کەلار رۆشتووە لەپاش ئەوەی ئاڵتیماکە کۆنترۆڵ لەدەست دەدات و دەچێتە سەرسایدی بەرامبەری خۆی دەکێشێت بەتویوتا پیکابەکەدا بەداخەوە بەوهۆیەوە (٨)کەس بریندار دەبێت".

ئاماژە بەوەشکراوە "بریندارەکان لەناو هەردوو ئۆتۆمبێلەکەدا لەپاش گەیاندنیان بەنەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلی نیسان ئاڵتیماکە گیان لەدەستدەدات".
Qaiwan
Qaiwan