کوردستانی
ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 29ی تشرینی دووەمی 2019 مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە ماڵی کۆسرەت رەسوڵ لە شاری سلێمانی کۆدەبێتەوە.
لەو بارەیەوە لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەکیتیی نیشتیمانیی کوردستان بە میدیای فەرمی حیزبەکی راگەیاندووە "كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی مه‌كته‌بی سیاسی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاساییه و باس له‌به‌ره‌وپێشچوونی كاره‌كانی به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی و تاوتوێی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه ده‌كرێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە "له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی كاتی كۆنگره‌ی یه‌كێتی، مه‌كته‌بی سیاسی رۆژانه كۆده‌بێته‌وه‌و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆش هه‌ر له‌وچوارچێوه‌یه‌دایه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاساییه".
بڕیارە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە ماڵی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، جێگری سكرتێری گشتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بەڕێوەبچێت.