کوردستانی
خۆپیشاندان دەستیپێکرد و رێگایەکی سەرەکی داخرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کەمێک پێش ئێستا خۆپیشاندانی دانیشتووانی ناحیەی بازیان دەستپێکرد و رێگای سەرەکی نێوان سلێمانی-کەرکوکیان داخست لەبەر نەبوونی خزمەتگوزاری و کارەبا.
ئەحمەد عەلی، بەشداربووی خۆپیشاندانەکە بە مەودا میدیای راگەیاند"وەک دانیشتووانی ناحیەی بازیانی سەر بە پارێزگای سلێمانی بەمەبەستی باشترکردنی پرۆژەکانی خزمەتگوزاری و کارەبا کەمێک پێش ئێستا دەستمان بە خۆپیشاندان کرد".
ئاماژەی بەوەشکرد "خۆپیشاندەران رێگای سەرەکی نێوان سلێمانی-کەرکوکیان داخستووە و تاوەکو ئێستا خۆپیشاندانەکە بەردەوامی هەیە".
ئەوەشی خستەڕوو "لەم کاتانەدا کە پلەکانی گەرما بەرزبوونەتەوە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی زۆر کەمبوونەتەوە لە رۆژەکەدا چەند کاتژمێرێکی کەم کارەبا دەدرێت بە هاوڵاتییان".