کوردستانی

جۆرە پشکنینێک لە هەرێمی کوردستان بۆ دیاریکردنی کۆرۆنا رەتدەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


جۆرە پشکنینێک لە هەرێمی کوردستان بۆ دیاریکردنی کۆرۆنا رەتدەکرێتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

دوای ئەوەی باس لەوەکرا لە رێگەی پشکنینی میزەوە دەتوانرێت ڤایرۆسی کۆرۆنا دیاری بکرێت لە هەرێمی کوردستان، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت ""تاوەکو ئێستا ئەو پشکنینە یەکێک نییە لەو پشکنینانەی کە ئێمە سوودی لێوەربگرین".

محەمەد قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پشکنینی میز بۆ دیاریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە مەودا میدیای راگەیاند "تاوەکو ئێستا ئەو پشکنینە یەکێک نییە لەو پشکنینانەی کە ئێمە سوودی لێوەربگرین، هەروەها دەکرێت لە هەر وڵاتێک پشکنینێک سەر هەڵبدات پێویستە پەسەندبکرێت لەلایەن دامەزراوە تەندروستی جیهانییەکان و رێکخراوی تەندروستیی جیهانەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "پشکنینی میز بۆ دیاریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان شتێکی زانستی نییە تاوەکو توێژینەوەی لەسەر نەکرێت لەلایەن دامەزراوە تەندروستییە باڵاکانەوە پەسەند نەکرێت".

لەبارەی رێگاکانی پشکنین بۆ دیاریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا وتی "کۆمەڵێک رێگا هەیە دێتە بەردەست کە دەتوانرێت کۆکراوەی ئەوانە ڤایرۆسەکەی پێ دەستنیشان بکرێت، یەکێک لەو رێگایانە وەرگرتنی نمونەیە لە کۆئەندامی هەناسەی ئەو کەسە و دواتر لە تاقیگە پشکنینان بۆ دەکرێت وە دەکرێت دووبارە و سێ بارە بکرێتەوە بۆ دڵنیابوون لە ئەنجامەکە، هەروەها رێگایەکی دیکە پشکنینی سیتی سکان دەکرێت کە بۆ دەستنیشانکردن بەهێزە، بەڵام بۆ هەموو کەس گونجاو نییە ئەو پشکنینە بکرێت، چونکە تێچووی زۆرە و لە هەندێک کاتدا مەترسی دروست دەکات بۆسەر گیانی نەخۆشەکە بە تایبەت ئەگەر دووگیان بێت".

وتیشی "کۆمەڵێک پشکنینی دیکە هەیە یارمەتیدەرن بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە، بەڵام کۆتا دەرئەنجام نادەن، بۆ نمونە چەند پشکنینێکی دیاریکراوی خوێنە سەبارەت بە رێژەی هەوکردن".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن