کوردستانی

تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە کاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە کاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت
مەودا میدیا-

بەرێوەبەری تەندروستيی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، لە دوو مانگی داهاتوودا ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی بەشێوەیەكی سروشتی بەرەو كەمبوونەوە دەڕوات، دەشڵێت، گیان لە دەستدان بە كۆرۆنا ئاساییە و نەگەشتووەتە حاڵەتی مەترسیدار.

شەماڵ جەبار یاوەر، بەڕێوەبەری تەندروستی پێشمەرگە بە مەودا میدیای راگەیاند "پێویست بەوە ناكات هاوڵاتیانی بترسێنرێن، چونكە بە هەواڵی ناڕاست و چەواشە دەرونی هاوڵاتیان شێواوە".

هەروەها وتی "لە دوو مانگی داهاتوودا ڤایرۆسەكە سروشتی خۆی بەرەو كەمبوونەوە دەڕوات، هۆكارەكەشی ئەوەیە تا ئەو كاتە خەڵكێكی زۆر تووشی ڤایرۆسەكە دەبن و دەگاتە 400 هەزار كەس، لە دوای ئەو ژمارە زۆرە كەس نامێنێت تووشبێت و دواتر كەمدەبێتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "رێژەی مردنی هەڵگرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاساییە و نەگەشتووەتە مەترسی گەورە، بەشێك لە تووشبووانی كۆرۆنا لە ماڵەوە خۆیان كەرەنتینە كردووە و سەردانی نەخۆشخانە ناكەن، لە چوارچێوەی رێنماییەكاندا".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان