کوردستانی
ژوورى ئۆپەراسیۆنى ئیدارەى راپەرین لەبارەی راگرتنی دەوامەوە بڕیاریدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ شەممە، ژوورى ئۆپەراسیۆنى ئیدارەى راپەرین بۆ بەرەنگاربوونەوەى نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا کۆبوونەوەیەکى تایبەتى بۆ گرتنەبەرى رێکارى رێگری لە تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجام دا و تیایدا بڕیاریدا:
یەکەم / ئەم هەفتەیەش تا رۆژى ( 10 / 7 / 2020 ) پشووى سەرجەم فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتى و دامودەزگاحکومیەکان درێژ دەکرێتەوە و رۆژى شەممە رێکەوتى ( 11 / 7 ) دەوام دەست پێدەکاتەوە.
دووەم / ئەم پشووە دەزگا ئەمنییەکان و تەندروستى و خەفارەتى فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان ناگرێتەوە و هەر بەردەوام دەبن، هەروەها گەنجینە و بانک و ئەو فەرمانگەیەش کە وەزارەتى دارایی خشتەى موچەکەى رادەگەیەنێ رۆژى مووچە وەرگرتنیان.
سێیەم / جارێکیتر سپاسى بەدەنگەوە هاتنى بەرپرسیارانەى مامۆستایانى ئایینى سنوورەکەمان دەکەین کە بەوپەڕى هەست کردن بە مەسئولیەتى خۆشەویستیی و سەلامەتیی هاووڵاتیان ئەنجامدانى نوێژى هەینیان راگرت.
چوارەم / سەبارەت بە کلینک و نۆڕینگە پزیشکییەکان، بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستی راپەرین بە هەماهەنگیی لەگەڵ سەرۆکى یەکەکارگێڕییەکان و ئاسایش و پۆلیس مولزەمە بە سەپاندنى جێبەجێ کردنى سەرجەم رێکار و رێنماییە تەندروستییەکان بە سەر هەموو کلینک و نۆرینگە پزیشکییەکاندا و هەرچى پابەندیش نەبێت ئەوا اجرائاتى پێویستى بەرامبەر دەکرێت.
پێنجەم / سپاسى بەدەنگەوە هاتن و پەرۆشیی سەرجەم هاوڵاتییان و چین و توێژە جیاجیاکانى خەڵکى سنوورەکەمان دەکەین کە بەگیانى خۆپارێزى و کۆپارێزیی ئەم ماوەیە هاوکارمان بوون و بە هیممەت و پاڵپشتى بێدرێغى ئەوان و پشتیوانى خواى گەورە ئەم دۆخە ترسناکەش تێدەپەڕێنین و هەموومان جەژنى سەرکەوتنى یەکجارەکیی ووڵاتێکى ئاوەدان و تەبا دەگێڕین.