کوردستانی
لە رووداوێکی دڵتەزێندا گەنجێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی قادرکەرەمییەکان لە ناحیەی شۆڕشی سەربە قەزای چەمچەماڵ لە رووداوێکی هاتووچۆدا گەنجێکی تەمەن 23 ساڵ گیانی لەدەستدا.
شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 10:00 لە گەڕەکی قادرکەرەمییەکان لە ناحیەی شۆڕشی سەربە قەزای چەمچەماڵ بارهەڵگرێک لە ماتۆڕسکیلێک دەدات و بەوهۆیەوە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیان لەدەستدەدات".
ئاماژەی بەوەشکرد "شۆفێری بارهەڵگرەکە خۆی گەنجەکەی گەیاندووەتە نەخۆشخانە، بەڵام پێش ئەوە بگاتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە".
ئەوەشی خستەڕوو "گەنجەکە تەمەنی 23 ساڵە و دانیشتووی گەڕەکی قادرکەرەمییەکان لە ناحیەی شۆڕشە، هەروەها دوای گرتنەبەری رێکاری یاسایی تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا".