کوردستانی
145 شوێن بەهۆی پابەندبوون بە رێنماییەکان داخران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی، ئاماری كار‌و چالاكیی مانگی رابردوی خۆی بڵاودەكاتەوە، كه به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی (145) شوێنیان داخستووه و زیاتر له (40) تۆن خۆراك و ماده‌ی ماوه‌به‌سه‌رچووشیان له‌ناوبردوه.
لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی، ئاماری كار‌و چالاكیی مانگی رابردوی خۆی بڵاودەكاتەوە، كه به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی (145) شوێنیان داخستووه و زیاتر له (40) تۆن خۆراك و ماده‌ی ماوه‌به‌سه‌رچووشیان له‌ناوبردوه.
راگەیاندنی قائیمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند "بەپێی ئاماری مانگانەی كاروچالاكییه‌كانی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی، كه‌لە بەرواری 1/6 تا 1/7/2020 لیژنەكان پێنج هه‌زار و (686) سەردانیان بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنە گشتییەكان كردوه و پشكنینیان بۆ ئه‌و كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نیانه ئەنجام داوە كه هاوڵاتیان رۆژانه به‌كاری ده‌هێنن، له مانگی رابردوودا لیژنه‌كان له (352) شوێن سه‌رپێچییان تۆماركردوه، هه‌روه‌ها (360) شوێنی كاركردن ئاگاداركراونەتەوە كە پابەندی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن و رێكاره‌كانی خۆپارێزی بن، به‌پێچه‌وانه‌وه شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاره یاسایی ده‌كرێنه‌وه".
ئەوەش روونکراوەتەوە "بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەكانی تەندروستی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا (145) شوێنیان داخستوه، هه‌روه‌ها به‌هۆی به‌رده‌وامبون له‌سه‌رپێچیكردن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی سێ شوێنیشیان روبه‌ڕوی دادگا كردووه‌ته‌وه".
باس لەوەشکراوە "به‌هۆی خراپی و نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان، لیژنه‌كان لەماوەی یەك مانگدا به‌بڕی (40) تۆن (355) كیلۆگرام كاڵاوشمه‌كی جۆراوجۆر و خۆراكی ماوەبەسەرچوی لەناوبردوه، كۆی گشتی پارەی غەرامەكراویش بریتییە لە (9) ملیۆن و چوار سەد هەزار دینار كه به‌پێی یاسا دەخرێتەوە سەر داهاتی گشتی".
بە پێی رێنماییەكان، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی هەرشوێنێك پابەندی مه‌رج ورێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ڤایرۆسی كۆرنا نەبێت، سەرەتا ئاگادار دەكرێتەوە، دواتر سزای ماددی دەدرێت، لە حاڵەتی دووبارە كردنەوەی سەرپێچی شوێنه‌كه داده‌خرێت و به‌هۆی به‌رده‌وامبونیشی له‌سه‌رپێچی شوێنه‌كه رووبەڕووی دادگا دەكرێنەوە.