کوردستانی

مەترسی لەسەر سەوزایی سلێمانی هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەترسی لەسەر سەوزایی سلێمانی هەیە

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری راگەیاندنی باخچەكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تا ئێستا بە تەنكەرە حكومییەكان ئاوی باخچەكان دەدەین و دەشڵێت، پێدانی ئاوە كزەو چاوەڕێی تەندەرینەكە دەكەین.

هاوژین عوسمان، بەڕێوەبەری راگەیاندنی باخچەكانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "پرۆسەی پێدانی ئاو بە باخچەكانی سلێمانی تا ئێستا بە تانكەرە حكومییەكان بەڕێوەدەچێت و تەندەرینەكەی نەكەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "بەهۆی ئەوەی بە تەنكەری حكومی ئاو بۆ باخچەكان دەبرێت، پرۆسەكە كزە، بەڵام نەگەشتووەتە حاڵەتی خراپبوون و لە ئێستاشدا تەندەرینەكە گەڕاوەتەوە بۆ ئەوەی بدرێتە كۆمپانیا".

وتیشی "تەنكەرە حكومییەكان كەمن، بۆیە پرۆسەكە بە خاوی بەڕێوەدەچێت، بەڵام باخچەكان و سەوزاییەكانیان زەرد نەبوون و هێشتا لە دۆخێكی باشدایە".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان