کوردستانی
پارێزگاری هەولێر 22 رۆژی تر كەرەنتینەی شارەكەی راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، قەدەغەی هاتووچۆ هەڵگیراو، ناتوانین لەبەر بژێوی هاوڵاتیان قەدەغەی هاتووچۆ رابگەیەنین، بەڵام هەولێر هەر كەرەنتینە دەبێت.
فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند "لە كاتژمێر 12ی ئەمشەوەوە قەدەغەی هاتووچۆ لە هەولێر هەڵدەگیرێت و دۆخی هاتووچۆ ئاسایی دەبێتەوە، بەڵام رۆژانە لە كاتژمێر هەشتی ئێوارەوە تا پێنجی بەیانیان هەموو شوێنەكان دادەخرێن، رۆژانی هەینی تەواوی شوێن و بازاڕەكان دادەخرێن جگە لە نانەوا و نۆرینەگەكان.".
ئەوەشی خستەڕوو "لە ماوەی ئەو شەش رۆژدا كە قەدەغەی هاتووچۆ هەبووە، كاریگەری لەسەر حاڵەتەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا هەبووە، ناتوانین لەبەر بژێوی هاوڵاتیان قەدەغەی هاتووچۆ رابگەیەنین، بەڵام هەولێر هەر كەرەنتینە دەبێت بۆ ماوەی 22 رۆژی تر".
لە سبەینێوە بڕیاری نوێ دەچنە بواری جێبەجێ كردنەوە، داواشی كرد هاوڵاتیان پابەندی رێنماییەكان بن.