کوردستانی

هەواڵێكی دڵخۆشكەر بۆ هەموو هاوڵاتیان

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێكی دڵخۆشكەر بۆ هەموو هاوڵاتیان
مەودا میدیا-

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو چارەسەرەكەی رووسیا بۆ تووشبووانی كۆرۆنا دەگاتە هەرێمی كوردستان، دەشڵێت، چارەسەرەكە سەركەوتنی باشی بە دەستهێناوە.

محەمەد قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "چارەسەرەكەی وڵاتی رووسیا بۆ تووشبووانی كۆرۆنا لە لیستی چارەسەرەكانی عیراقدایە و هەفتەی داهاتوو دەگاتە هەرێمی كوردستان و دەدرێتە تووشبووانی كۆرۆنا ئەوانەی تەندروستییان باش نییە".

ئەوەشی خستەڕوو "چارەسەرەكە سەركەوتنی بە دەست هێناوە و بەڕێژەیەكی زۆر باش تووشبووانی كۆرۆنا چاكدەكاتەوە ئەگەر وەك خۆی و بەپێی رێنمایی بەكاربهێندرێت".

وتیشی "چارەسەرەكە بۆ ئەو تووشبووانە بەكاردەهێنین كە تەندروستیان باش نییە و نادرێتە ئەوانەی كە تووشبوون و دۆخیان باشە، دەبێت لەژێر چاودێری پزیشك بێت".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان