جیهانی
بەپێی راپرسییەك؛ پارتەكەی ئەردۆغان دەدۆڕێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی راپرسییەكی سەنتەری لێکۆڵینەوە و راپرسیی میترۆپۆڵ لە توركیا، پارتی داد و گەشەپێدان "ئەكەپە" كە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكایەتی دەكات رێژەی دەنگەكانی كەمیكردووە و ئەوەش بەرەو دۆڕانی دەبات.
سەنتەری لێکۆڵینەوە و راپرسیی میترۆپۆڵ لە توركیا ئەنجامی راپرسییەكەی بڵاوكردووەتەوە كە ماوەی چەند مانگێكی وەكو نموونە خستووەتەڕوو و بەپێی ژمارەكان رێژەی دەنگی ئەكەپە بەم شێوەیە كەمی كردووە:
مانگی شوبات: 33.9%
مانگی ئادار: 33.7%
ئایار:33.7%
بەڵام مانگی حوزیران ریژەی دەنگی ئەكەپە بۆ 30.3% دابەزیوە كە ئەوەش مەترسییەكی گەورەیە بۆ سەر سەرۆكایەتیی رەجەب تەیب ئەردۆغان.
هەر لە راپرسییەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە كە پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی توركیا "مەهەپە" كە دەوڵەت باخچەلی سەرۆكایەتی دەكات بەهەمان شێوەی ئەكەپە رێژەی دەنگەكانی كەمیكردووە كە ئێستا لەگەڵ ئەكەپە لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتی كۆماردا پێكەوە كاردەكەن.
لەلایەكی دیكەوە پارتی دیموكراتی گەلان "هەدەپە" بەپێی راپرسییەكەی سەنتەری لێكۆڵینەوە و راپرسی میترۆپۆڵ رێژەی دەنگەكانی زیدیكردووە بەم شێوەیە:
ئایار 8.4%
حوزەیران 8.9%.