کوردستانی
شەش کەس لە شارەکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە ماوەی رۆژانی رابردوودا شەش هاوڵاتیی کورد کە سێ کەسیان ژن و یەکێکیان مێرمنداڵ بووە لە شارەکانی پیرانشار، مەریوان، سنە، ئیلام و کرماشان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
لە ماوەی رۆژانی رابردوودا شەش هاوڵاتیی کورد کە سێ کەسیان ژن و یەکێکیان مێرمنداڵ بووە لە شارەکانی پیرانشار، مەریوان، سنە، ئیلام و کرماشان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، رۆژی هەینی 3ی تەموزی 2020 مێرمنداڵێکی تەمەن 16 ساڵی خەڵکی پیرانشار بە ناوی "ئەمیر ئەرسەلان تاک" بە هۆی کێشەی خێزانی و لەڕێگای بەکارهێنانی چەک خۆی کوشتووە.
هەروەها رۆژی پێنجشەممە 2ی تەموزی 2020 لە شاری کرماشان، ژنێکی گەنج بە ناوی "ئەسرین سەحرایی" بەهۆی کێشەی خێزانی و کێشە لەگەڵ هاوژینەکەی لەڕێگای خواردنی حەبەوە کۆتاییی بە ژیانی خۆی هێناوە.
لەلایەکی دیکەوە، رۆژی سێشەممە 30 حوزەیرانی 2020 ژنێکی تەمەن 29 ساڵی خەڵکی ئیلام بە ناوی "سمەیە قەجەڕی" بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵواسیووە.