کوردستانی
ژمارەیەک رۆژنامەنووس لە کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
سکرتێری لیژنەی داکۆکی لە ئازادیی رۆژنامەنووسی و مافی رۆژنامەنووسان رایدەگەیەنێت لە هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا 85 رۆژنامەنوس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو رۆژنامەنووسانەی تووشی کۆرۆنا بوون بارودۆخی تەندروستییان جێگیرە.
د.نەزاکەت حەمە سەعید، سکرتێری لیژنەی داکۆکی لە ئازادیی رۆژنامەنوسی و مافی رۆژنامەنوسان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا 85 رۆژنامەنووس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، هەروەها رۆژنامەنووسێکیش بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە".
لەبارەی دۆخی تەندروستییانەوە ئاماژەی بەوەکرد "ئەو رۆژنامەنووسانەی تووشی کۆرۆنا بوون بارودۆخی تەندروستییان جێگیرە، بەڵام ترسەکە ئەوەیە داتاکە بەردەوام لە هەڵکشاندایە".
د.نەزاکەت وتی "هەر لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتاکەوە وەک سەندیکای رۆژنامەنووسان چوار رێنمایی تایبەت بە خۆپارێزی رۆژنامەنووسانمان دەرکردووە".
لەبارەی هۆکارەکانەوە وتیشی "رۆژنامەنووس لە هێڵی پێشەوەیە و دەبێت راستییەکان بگوازێتەوە، ئەمەش وایکردووە تووشبوونی رۆژنامەنووسان بە کۆرۆنا زیاتر بێت، هەروەها بەشێکیش دەگەڕێتەوە بۆ کەمتەرخەمی رێکاری خۆپارێزی و بەکارنەهێنانی کەلوپەلی خۆپارێزی".
ئەوەشی خستەڕوو "ئێمە وەک سەندیکا تەنها ژمارەی تووشبووەکانمان دەوێت و ناومان ناوێت، چونکە لەوانیە ئەو کەسە نەیەوێت ناوی بهێنرێت، هەروەها تەنانەت ناوی دەزگاکانیش ناهێنین و لای سەندیکا پارێزراو دەبێت".
لە کۆتایشدا داوایکرد، لایەنی پەیوەندیدار هاوکاریان بێت لە بڵاوکردنەوەی رێنمایی بەردەوام بۆ رۆژنامەنووسان بۆ ئەوەی رۆژنامەنووس تووشی ئەو بارودۆخە خراپە نەبێت.