جیهانی
ژاپۆن چۆن مووچەی فەرمانبەرانی دابیندەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کورتهێنانی بودجە لە دوای هاتنی کۆرۆنا بەرۆکی زۆربەی وڵاتانی جیهانی گرتەوە و ژاپۆنێش بەدەر نەبوو لە کورتهێنانی بودجە، وەزارەتی بەرگری ژاپۆن بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجە بە هۆی قەیرانی ئابووری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، کارێکی جیاواز دەکات
تارۆ کانۆ وەزیری بەرگری ژاپۆندەڵێت "وڵاتەکەم دەیەوێت بۆ یەکەم جار لە مێژووی خۆیدا و قەرەبووی کورتهێنانی بودجە بکاتەوە، بەشێک لە چەک و کەرەستەی سەربازی سوپاکەی بفرۆشێت".
دەشڵێت "کە ئەم بڕیارە بە هەماهەنگی سەرۆک وەزیران و وەزیری ئابووری ژاپۆن دەرکراوە"و باس لەوەش دەکات "سەرجەم داهاتەکانی ئەم بڕیارە دەچێتە خەزێنەی حکومەتەوە و بەشێکی بۆ مووچە دەچێت".