کوردستانی
لەم ناوچەیەی هەرێم ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا بەرزبووەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
دوێنێ لە ناحیەی هەریری سەر بە قەزای شەقڵاوە پشکنین بۆ 20 کەس ئەنجامدرا لە کۆی ئەو ژمارەیە ئەنجامی 11 کەسیان پۆزەتیڤ دەرچوون و هەڵگری ڤایرۆسەکەن، ئەگەر هەیە ژمارەی تووشبووانیش هەڵبکشێت.
محەمەد ئامۆکەیی، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی شەقڵاوە بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمرۆ یەکشەممە ئەنجامی پشکنینەکانی 20 کەس دەرچوو کە دوێنێ شەممە لە ناحیەی هەریری سەر بە قەزای شەقڵاوە سامپڵیان لێ وەرگیرابوو و لەلایەن تیمەکانمانەوە، بەداخەوە ئەنجامی پشکنینی 11 کەس پۆزەتیڤ دەرچوون".
بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی شەقڵاوە ئاماژەی بەوەشکرد "لەو 20 کەسە 11 کەسەیان هەڵگری ڤایرۆسەکە بوون و 9 هاوڵاتی تریش ئەنجامەکانیان نێگەتیڤ بوون".

ئەوەشی خستەڕوو "پێشتر تیمەکانی تەندروستی لەناو بازاڕ هۆشیاریان بە خەڵکی شارەکە داوە لەوەی کە خۆیان بپارێزن، لەئەنجامی ئەم خۆ نەپارێزی و پابەندنەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکانەوە ئەمڕۆ ئەم رێژە تۆمارکرا، بۆیە داوا لە هاونیشتیمانیان دەکەین خۆیان بپارێزن".