گێتی
بەشێك لە كۆمارییەكان پشت لە دۆناڵد ترەمپ دەكەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
ئینستتیوتی نارین، مەودا میدیا- هێمن سەعید
رۆژی چوارشەممەی رابردوو، ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن)ی ئەمەریكی بڵاویكردەوە بەشێك لە بەرپرسانی ئیدارەكەی جۆرج بووشی کوڕ گرووپێكی نوێیان بە ناوی (43 بۆ پشتیووانی بایدن) پێكهێناوە، ژمارە 43 وەك هێمایەكە بۆ 43 یەمین سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا كە بووشی كوڕ بوو.
بەگوێرەی ماڵپەڕەكە ئەو گرووپە لەناو حزبی كۆمارییەكان ناڕازی بوون لە دووبارە پاڵاوتنەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ خولی دووەمی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمەریكا بە بیانووی هەڵسوكەوتی ناشیرینی ترەمپ بەرانبەر بزووتنەوە كۆمەڵایەتییە دژ بە رەگەزپەرستییەكە كە بەهۆی كوشتنی جۆج فلۆیدەوە دروستبوو و هەورەها لەو بڕوایەشدان ترەمپ نەیتوانیوە بەشێوەیەكی دروست مامەڵە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بكات.
ماڵپەڕەكە ئاماژەی بەوەشكردووە ئامانجی ئەم گرووپە دژایەتیكردنی ترەمپە لەڕێگەی راكێشانی جەماوەری كۆمارییەكان بۆ پاڵپشتیكردنی بایدن لە هەڵبژاردنەكانی 3ی نۆڤەمبەری 2020.
جێگەی ئاماژەیە ژمارەی ئەو كەسانەی ئەو گرووپەیان پێكهێناوە زیاتر لە 200 كەس دەبن كە هەموویان بەشداربوون لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەكانی جۆرج بۆشی كوڕ لە هەردوو خولی (یەكەم 2000) و (خولی دووەم 2004) و بەشێكێشیان بەرپرسی پلە باڵان و وەزیر بوون لە ئیدارەكەی (جۆرج بووش)دا.
كارین كیركسی یەكێك لە ئەندامانی ئەو گرووپەیە و سەبارەت بەو هەڵمەتی پشتیوانییە بۆ جۆ بایدن، بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە "درووستكردنی ئەو گرووپە بەمانای ئەوە نایەت بەتەواوی هاوڕابین لەگەڵ ئەجێندا سیاسییەكەی جۆ بایدن، بەڵكو زیاتر بۆ گەڕانەوەی ئارمی رۆحە بە نەتەوەكەمان".
كیركسی ئاماژەی بەوەشكردووە "بەداخەوە لەماوەی 4 ساڵی رابردوودا شاهیدی ئەوە بووین كە چۆن حزب بەرەو پەرستنی تاكە كەسی دەڕوات، كە پێشتر هاوشێوەی نەبووە لە ناو حزبی كۆمارییەكاندا مەگەر بەشێوەیكی كەم نەبێت لە سەردەمی لینكۆڵن و ریگاندا".
هەروەها جنێفەر مێلیكن كە یەكێكە لە ئەندامانی گرووپەكە و لە هەڵمەتەكانی دووبارە هەڵبژاردنەوەی بووشدا كاریكردووە دەڵێت "دەزانین چی ئاساییە و چیش نائاساییە، ئەوەی نائاسایی بوو بینیمان بە پلەیەكی زۆر سەرۆك نموونەی مەترسییە".
سەبارەت بە هەڵوێستی جۆرج بووش بەرانبەر گرووپەكە، مێلیكن ئاماژەی بەوەكردووە "گروپەكە ئامادە نییە ناوی هەموو ئەندامەكانی ئاشكرا بكات كە تیایدا بەشدارن، بەڵام سەرۆكی پێشوو (جۆرج بووشی كوڕ) بەشداری نەكردووە لە گرووپەكە و ناشزانرێت ئاخۆ هاوڕایە لەسەر گروپەكە یان نا".
فریدی فۆرد، راوێژكاری بووش دەڵێت "جۆرج بووش خانەنشین بووە و هیچ شتێك ناڵێت لەسەر هەڵبژاردنەكانی داهاتوو".
لەكاتی مردنی جۆرج فلۆید هاوڵاتی رەشپێستی ئەمەریكی بە رەگەز ئەفریقی لەلایەن پۆلیسی میناپۆلیس لە رۆژی 25ی مایو، جۆرج بووش رایگەیاند شكستێكی گەورەیە و پێویستە گوێ لە داواكارییەكانی خۆپیشاندان بگرین.