کوردستانی
زیاتر لە 3 ملیۆن مریشک مرداربوونەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لەناو پڕۆژەکانی بەخێوکردنی مریشک و جوجک لە هەرێمی کوردستان لە ماوەی 20 رۆژدا نزیکەی 3 ملیۆن و 15 هەزار مریشک و جوجک مردار بوونەتەوە، جێگری سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەریەكان لە شاری سلێمانیش رایدەگەیەنێت لە ئێستادا نەخۆشییەکە کاریگەری لەسەر نرخی مریشک نەکردووە، بەڵام نازانین لە رابردوودا چی دەبێت.
نازم عەبدوڵڵا جاف، جێگری سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەریەكان لە شاری سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لەناو پڕۆژەی بەخێوکردنی مریشک و جوجک لەماوەی 15 رۆژدا سێ ملیار دینار زیان بە پڕۆژەکانی بەخێوکردنی مریشک کەوتووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "هۆکاری ئەم نەخۆشەیە دەگڕێتەوە بۆ ئەو جۆرە دەرمانەی بەکاردێت بۆ کوتانی مریشکەکان، هەروەها گومانمان هەیە ئەو هێلکەیەی هاتووە ئەویش نەخۆشی پێوەبوبێت".
ئەوەشی خستەڕوو "لە ماوەی 20 رۆژدا نزیکەی 3 ملیۆن و 15 هەزار مریشک و جوجک مردار بوونەتەوە، ئەگەریش هەیە لە رۆژانی دواتردا ژمارەیان زیاد بکات".
لەبارەی ئەوەی کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی مریشک دەبێت وتی "لە ئێستادا کاریگەری لەسەر نرخی مریشک نەکردووە، بەڵام نازانین لە رابردوودا چی دەبێت، لەبەر ئەوەی تاوەکو ئێستا نەخۆشییەکە بەردەوامە، ئەگەر وا بەوشێوەیە بڕوات لە 80% بۆ 85% هەموو پڕۆژەکان لەناودەبات".