کوردستانی

مەسرور بارزانی لە دۆخی تەندروستیی بەشیر حەداد دەپرسێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەسرور بارزانی لە دۆخی تەندروستیی بەشیر حەداد دەپرسێت
مەودا میدیا-

لە راگەیەندراوێکدا نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویکردەوە کە ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومه‌تی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ د.بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەنجامداوە بەمەبەستی پرسینی هەواڵی تەندروستی.

 نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند "ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی تەموزی 2020 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومه‌تی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ د.بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی ئەنجامدا".

ئاماژە بەوەشکراوە "لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، سەرۆکی حکومه‌ت، لە تەندروستی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی پرسی و دڵخۆشی خۆی بۆ باشتربوونی تەندروستیان دەربڕی و هیوای خواست بەزوترین كات دەست بەکاری رۆژانەی بکاتەوە.
له‌ پەیوەندییە تەلەفۆنییەکه‌دا، مەسرور بارزانی، ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ هەر هاوکاریی و یارمەتییەک، کە پێویست بێت لە پێناو باشتر بوونی تەندروستی دکتۆر بەشیر حەداد و وەرگرتنی چارەسەری تەواو".

وە لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "لەلایەن خۆیەوە دکتۆر بەشیر حەداد، سوپاسی به‌ڕێز مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومه‌تی هەرێمی کوردستانی کرد کە سەرەڕای سەرقاڵبوونی بەکاری رۆژانەی حکومەت و هەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی کێشە کەڵەکە بووەی هەرێمی کوردستان ئەوی لە بیر بووە و  لەباری تەندروستی پرسیووە".

جێگای ئاماژەیە، تاوەکو ئێستا نازانرێت دکتۆر بەشیر حەداد کۆرۆنایەتی یان نەخۆشی دیکە، چونکە پێشتر لە راگەیەندارێکدا رەتیکردبووەوە کە تووشی کۆرۆنا بوبێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان