کوردستانی

بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە خوشكەكەی خۆی كوشت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە خوشكەكەی خۆی كوشت
مەودا میدیا-

پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بڵاویكردەوە، ژنێكی تەمەن 32 ساڵ دوای ئەوەی لە لایەن براكەیەوە لێیدراوە دواتر گیانی لە دەستداوە، هۆكارەكەشی كێشەی كۆمەڵایەتی بووە.

پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بڵاویكردەوە "تەرمی ژنێك دوای ئەوەی رەوانەی نەخۆشخانە كرا، دوای ئەوەی لێكۆڵینەوە كراوە دەركەوتووە بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتیەوە لە لایەن برایەكییەوە لێی دراوە و دواتر گیانی لە دەستداوە".

باس لەوەشكراوە "تاوانبار دوای ئەوەی دەستگیركراوە دانانی بە تاوانەكەیدا ناوە و لە ئێستادا بە فەرمانی دادوەر راگیراوە".

ئەوەش خراوەتەڕوو "ئەو ژنە ناو (أ،ع،ح)  پیشەی ژنی ماڵەوەیە و دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجەیە".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال