کوردستانی

بزووتنەوەی گۆڕان خەریكی وەرگرتنی پۆستە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بزووتنەوەی گۆڕان خەریكی وەرگرتنی پۆستە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ یەكشەممە، بزووتنەوەی گۆڕان بریكاری وەزارەتی كارەبای وەرگرت و لە ماوەی رابردووشدا ژمارەیەك پۆستی تری لە پۆستەكانی خوار وەزیر وەرگرتووە.

بە ئامادەبوونی كەمال محەمەد، وەزیری كارەبا و دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، كامیل قەزار، لەسەر پشكی  بزووتنەوەی گۆڕان بووە بریكاری وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان.

بزووتنەوەی گۆڕان لە ئێستادا زۆرترین ڕەخنەی رووبەڕووو دەبێتەوە بەهۆی هەڵوێستەكانیان و رازیبوون بە بڕینی مووچەی فەرمانبەران بەهۆی ئەوەی رێككەوتنیان لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان هەیە بۆ كابینەی نۆ بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی.
Qaiwan
Qaiwan