کوردستانی

كەركوك... دەست بە داخستنی بازاڕەكان كرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


كەركوك... دەست بە داخستنی بازاڕەكان كرا
مەودا میدیا-

بەپێی ئەو زانیاریانەی كە بە مەودا میدیا دراون، لە شاری كەركوك دەست بەداخستنی بازاڕەكان كرا لە چوارچێوەی رێنماییەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا هێزێكی زۆریش لە ناو بازاڕ بڵاوەی پێكراوە.

محەمەد وەهاب، هاوڵاتی دانیشتوی شاری كەركوك بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە لایەن لیوای 61 وپۆلیسی شارەكە، دەست بەداخستنی بازاڕی رەحیماوا كرا".

ئەوەشی خستەڕوو "لە چوارچێوەی رێنماییەكانی خۆپارێزی، تەواوی بازاڕەكان لە دوای كاتژمێر 4ی پاش نیوەڕۆوە دادەخرێن".

وتیشی "ئەو رێكارانە هیچ لە بەرژەوەندی دوكاندارەكان نیە و چونكە لە بەیانیان تا ئەو كاتە هاوڵاتی ناچێتە بازاڕ و لە دوای كاتژمێر چوارەوە هاوڵاتی روودەكەنە بازاڕ و دوكاندارەكان بازاڕیان دەبێت بەڵام بەپێی رێنماییەكان دەبێت دابخرێن".
Qaiwan
Qaiwan