کوردستانی

بە وێنە...رووداوێكی دەگمەن لە هەولێر روویدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە وێنە...رووداوێكی دەگمەن لە هەولێر روویدا
مەودا میدیا-

بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆ لەسەر رێگای هەولێر-بەحركە بەهۆیەوە دوو هاوڵاتی گیانیان لە دەستداوە و دووانی تریش برینداربوون، بەپێی كامێراكانی چاودێری ئۆتۆمبێلە بی ئێم دەبلیو كە هۆكاری رووداوەكە بووە بەخێرایی 150 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا رۆشتووە.

فازڵ حاجی، وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای  هەولێر رایگەیاند "رووداوەكە ئۆتۆمبێلێكی جۆری بی ئێم دەبلیو بەهۆی خێرایی زۆرەوە كۆنترۆڵ لەدەستداوە و خۆی كێشاوە بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری ئاڵتیماو دواتر خۆی كێشاوە بە سوتنێكی  كارەبا و دواتر چوەتە سایدەكەی بەرانبەر و خۆی كێشاوە بە كرۆلایەكدا".

باسی لەوەشكردووە "لە  ئەنجامی ئەو رووداوە دوو كەس گیانیان لە دەستداوە و دوانی تریش برینداربوون، شۆفێری بی ئێم دەبلیوكەش كە بەهۆی ئەوەوە ئەو رووداوە دروست بووە گیانی لە دەستداوە".

وتیشی "بەپێی كامێراكانی چاودێری ئۆتۆمبێلە بی ئێمەكە بەخێرایی 150 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا رۆشتووە".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان