کوردستانی
لە زیندانی چاكسازی گەورانی سلێمانی و هەولێر كۆرۆنا بڵاوبووەتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان باس لە زیادبوونی حاڵەتەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكات لە ناو چاكسازی گەورانی سلێمانی و هەولێر و بەپێی زانیارییەكانی مەودا میدیا لە چاكسازی گەورانی سلێمانی زۆرترین تووشبوو تۆماركراوە لە ناو زیندانیان.
رووپاك ئەحمەد، ئەندامی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی كورستان رایگەیاند "حاڵەتەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ناو چاكسازی گەورانی هەولێر و سلێمانی لە زیادبووندایە و ئەمڕۆ یەكشەممە لە چاكسازی هەولێر سێ حاڵەت تۆماركراوە و بەریەككەوتنیشیان لەگەڵ زیندانیانی تر هەبووە".
باس لەوەشكراوە "لە چاكسازی گەورانی سلێمانیش حاڵەتەكان گەیشتونەتە نزیكەی 30 كەس و مردنیش تۆماركراوە".
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست مەودا میدیای كەوتووە "لەناو چاكسازی گەورانی سلێمانی تا ئێستا 27 زیندانی تووشی ڤایرۆسەكە بوون و پشكنینیش بۆ بەشێكی تر لە زیندانییەكان كراوە و تا ئێستا ئەنجامەكانیان رانەگەیەندراوە و پێشبینی دەكرێت لە رۆژانی داهاتوودا ژمارەی تووشبوون لە ناو چاكسازیەكە زیاتربن".
لە ماوەی رابردوودا بەهۆی تووشبوونی ژمارەیەك كارمەندی چاكسازی گەورانی سلێمانی، بۆ ماوەی 10 رۆژ لە چاكسازیەكە پشوو راگەیەندرا.