کوردستانی
گەنجێك لە رووباری سیروان خنكا و تائێستا تەرمەكەی نەدۆزراوەتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی گەرمیان بڵاویكردەوە "ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە لە ناحیەی باوەنووری سەر بە كەلار گەنجێك بەناوی كەیوان عەلی عەبدولقادر، لەدایكبووی 1993 دانیشتووی ناحیەی باوەنوور لەكاتی مەلەكردندا خنكا".
باس لەوەشكراوە "بەوتەی كەسوكاری ناوبراو بەمەبەستی مەلەكردن لەگەڵ هاوڕێكانی روویان لە رووباری سیروان كردووە لەكاتی مەلەكردندا خنكاوە".
ئەوەش خراوەتەڕوو "تیمەكانی بەرگری شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و دەستیان بەگەڕان كردووە و تائێستا تەرمی ناوبراویان نەدۆزیوەتەوە".