کوردستانی
لە بەڕێوەبەراتییەک مامەڵەی هاوڵاتییان رادەگیرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی كارەبای هەولێر دانیشتووانی پارێزگاكە ئاگادار دەكاتەوە مامەڵەی هاوڵاتییان تاوەكو 9-7-2020 لەهۆبەكانی فرۆشیاری وزە رادەگیرێت، بەهۆی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
بەڕێوەبەرایەتی كارەبای هەولێر دانیشتووانی پارێزگاكە ئاگادار دەكاتەوە مامەڵەی هاوڵاتییان تاوەكو 9-7-2020 لەهۆبەكانی فرۆشیاری وزە رادەگیرێت، بەهۆی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
ئاگاداری نامەیەکەدا لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای هەولێر رایگەیاندووە "هاوڵاتیانی بەڕێز ئاگاداردەكەینەوە لە رێكەوتی 5/7 تا 9/7/2020 راییكردنی مامەڵەی هاوڵاتییان رادەگیرێت، لە هۆبەكانی فرۆشیاری وزە".
ئاماژە بەوەشکراوە"بەمەبەستی تۆماركردنی داتاو زانیارییەكان، كە بەهۆی نەبوونی دەوام لەهەفتەی رابردوو، فەرمانبەران فریای تەواوكردنی كارەكان نەكەوتوون".
ئەوەش هاتووە "لەلایەكی دیكەشەوە بەهۆی زۆریی ژمارەی سەردانیكارانی ئەم هۆبانە و رەچاوكردنی رێنماییەكانی خۆیاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆیە لەدۆخی ئێستادا راگرتنی راییكردنی مامەڵەكان بەپێویست زانرا".