کوردستانی
لە شارێک دەست بە گەشتە ئاسمانییەکان دەکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
جێگری پارێزگاری سنه بۆ كاروباری ئابووری رایده‌گه‌یه‌نێت گه‌شته ئاسمانییه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سنه ده‌ستپێده‌كاته‌وه، ئاماژەی بەوەشکردووە ده‌ستپێكردنه‌وه‌كه كاریگه‌ری له بازرگانی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی ده‌بێت.
جێگری پارێزگاری سنه بۆ كاروباری ئابووری رایده‌گه‌یه‌نێت گه‌شته ئاسمانییه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سنه ده‌ستپێده‌كاته‌وه، ئاماژەی بەوەشکردووە ده‌ستپێكردنه‌وه‌كه كاریگه‌ری له بازرگانی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی ده‌بێت.
خالید جه‌عفه‌ری، جێگری پارێزگاری سنه بۆ كاروباری ئابووری به ئاژانسه‌كانی ئێرانی راگه‌یاندووە "دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له وه‌ستان، فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سنه ده‌ست به چالاكییه‌كانی خۆی ده‌كاته‌وه و گه‌شته ئاسمانییه‌كانی دەستپێدەکاتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گەشتەکان كاریگه‌ری له بازرگانی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی ده‌بێت"، هەروەها وتی "له رۆژانی شه‌ممه و دووشه‌ممه و پێنج شه‌ممه سێ گه‌شت بۆ شاره‌كانی سلێمانی و ئه‌ستنبوڵ له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی سنه‌وه ئه‌نجامده‌ده‌رێت".
ئەمەش لە کاتێکدایە، چه‌ند مانگێكه به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدان و ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گه‌شته ئاسمانییه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سنه راگیرا.