جیهانی
ئیسرائیل بنكەی ئەتۆمی نەتەنزی ئێرانی تەقاندەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمەریكی بڵاویكردووەتەوە، ئیسرائیل هۆڵەكانی ژێرزەمینی بنكەی ئەتۆمی نەتەنزی لە ئەسفەهان تەقاندووەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا تائێستا كۆماری ئیسلامیی ئێران هیچ روونكردنەوەیەی لەو بارەیەوە نەداوە.
نیویۆرك تایمز نووسیویەتی "هۆكاری تەقینەوەی هۆڵەكانی ژێرزەمینی بنكەی ئەتۆمی نەتەنز لە ئەسفەهان لە هەفتەی رابردوودا، پرۆسەیەكی نهێنی بووە و ئیسرائیل لەڕێگەی بۆمبەوە تەقاندوویەتییەوە".
بەپێی وتارەكەی نیویۆرك تایمز هاتووە "فەرمانبەری دەزگایەكی هەواڵگری یەكێك لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، كە زانیاریی لەسەر رووداوەكە هەیە رایگەیاندووە كەوا ئیسرائیل بەرپرسیارە لە تەقاندنەوەی ئەو بنكە ئەتۆمییەی ئێران كە بەهۆی بۆمبێكی بەهێزەوە ئەنجامدراوە".
پێشتریش یەكێك لە ئەندامانی فەیلەقی قودسی ئێرانی رایگەیاندبوو كە رۆژی 2ی تەمووز تەقینەوە لە هۆڵەكانی ژێرزەمینی بنكەی ئەتۆمی نەتەنزی لە ئەسفەهان روویداوە بێ ئەوەی زیانی گیانی هەبووبێت.