گێتی

پارە و سیاسەت لە ھەڵبژاردنەکانی ئەمەریکادا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارە و سیاسەت لە ھەڵبژاردنەکانی ئەمەریکادا
ئینستتیوتی نارین، مەودا میدیا- شنیار ئەنوەر

پرۆسەی دیموکراسی و ھەڵبژاردن لە ئەمەریکادا بەوە ناسراوە کە زۆر ئاڵۆزە وە زۆریش لەڕووی تێچوی پارەوە گرانە، کەمپینی ھەڵبژاردنی نەک سەرۆکی ئەمەریکا، بەڵکو کۆنگرێسمانێک وە یان سیناتۆرێک بە ملیۆنان دۆلاری تێدەچێت، بەڵام ئەمە بە مانای ئەوە نایات کە تەنھا ملیۆنەر ئەتوانێت ببێتە کۆنگرێسمان، سیناتۆر یان سەرۆک ،بەڵکو بابەتەکە بە شێوەیەکی ترە. 

لە ئەمەریکادا دوو پارتی سەرەکی ھەیە کۆماری و دیموکرات، ھەرچەندە لە ھەر ویلایەتێک سەرکردایەتی پارتی کۆماری یان دیموکرات خۆیان کاوروباری خۆیان بەڕێوە دەبەن، واتە پارتێکی مەرکەزی بوونی نییە، بەڵکو کۆمەڵێک بەھاو ئایدیای ھاوبەش ھەیە کە وەک پارتێک پێکەوە کۆیان دەکاتەوە، بەڵام بۆ نموونە سەرۆکی حزب بوونی نییە. 

لە بابەتی پارە و سیاسەت، کۆماریەکان بەوە ناسراون کە لەلایەن کۆمپانیا زەبەلاحەکانەوە پشتیوانی ئەکرێن بەھۆی ئەوەی ئەو سیاسەت و پرۆژانەی ئەمان بەرگری لێدەکەن بە قازانجی کۆمپانیاکانە، بۆ نموونە کەمکردنەوەی باج بەڕادەیەکە کە کۆمپانیایەکی زەبەلاحی وەکو ئەمازۆن وا بکات، یەک دۆلاریش باج نەدات، بەڵام شۆفێری تەکسیەک ساڵانە شەش بۆ حەوت ھەزار  دۆلار باج ئەدات، بۆ نموونە کۆمپانیاکانی چەک زۆر نزیکن لە کۆماریەکان، کۆمپانیاکانی دەرمان بە ھەمان شێوە. 

ھەڵبەت کۆماریەکان ئارگومێنتی خۆیان ھەیە، بۆ نموونە کاتێک کە لە ئەمەزۆن خۆشدەبن باج نەدات، بەو مەرجەیە کە قازانجەکەی بخاتەوە بواری وەبەرھێنان و دەرفەتی کاری زیاتر درووست بکات. بۆیە کاندیدی کۆماریەکان زۆربەی جار کۆمپانیا زەبەلاحەکان تێچوی کەمپینەکانیان ئەگرنە ئەستۆ، ئەمەش وادەکات کۆمپانیاکان رۆڵیان بەسەر روئیا و سیاسەتەکانی کۆماریەکانەوە زیاتر بێت. 

ھەرچی سەبارەت بە دیموکراتەکانە پشتگیری بزنسی بچوک و چینی مام ناوەند و کرێکار و کارمەندان دەکەن، داوا دەکەن باج لەسەر کۆمپانیاکان زیادبکرێت و وە لەسەر ھاوڵاتیان کەمبکرێتەوە، بەشێکی زۆریان پشتگیری کەمکردنەوەی کرێی خوێندن یان خوێندنی بەلاش و بیمەی تەندروستی دەکەن، وەھەروەھا پشتگیری یاسای کۆچبەری و کۆمەڵێک بەھای ئازادی و دیموکراسی زیاتر دەکەن، ھەرچەندە بەشێک لە کۆمپانیا زەبەلاحەکان خەڵکانی لیبڕاڵن و نزیکن لە بۆچوونی دیموکراتەکانەوە، پشتگیری کاندیدی دیموکراتەکان دەکەن بۆ سەرۆکایەتی، بەڵام بەشی زۆری کاندیدی دیموکراتەکان پشت بە پارەی دەنگدەرەکانیان دەبەستن لە یەک دۆلارەوە تا 2700$ کەسێکی ئاسای دەتوانێت بێبەخشێت بە کاندیدێک، بەڵێ خەڵک لێرە تەنھا بەدەنگدان پشتگیری کاندیدەکەی ناکات، بەڵکو بەدەیان ھەزار کەس بە خۆبەخش کاریان لەگەڵ دەکەن وە بە ملوێنان کەس پارە دەبەخشن بۆ کاندیدی دڵخوازی خۆیان، بۆ نموونە من وەک خۆم کە ئەندام بوم بە خۆبەخشی لە تیمی بێری ساندەرسی کاندیدی سەرۆکایەتی ئەمەریکا ( دیموکراتەکان) کە ھەمو مانگێک داوای بەخشینی پارەمان لێئەکرا، کە لە دۆلارێکەوە تا زیاتر بە ویستی خۆمان ئەمان بەخشی ھەربۆیە دیموکراتەکان بەوە ناسراون کە لەژێر کاریگەری فەرمانبەران و کرێکاران و سەندیکاکاندان.

لە بیرتان نەچێت، تەنانەت سەنتێکیش لەو پارەیە ناچێتە گیرفانی کاندیدەکانەوە، ئەی بۆچی سەرف دەکرێت؟ تەواوی پارەکە لە ژێر چاودێری وەزارەتی دادی ئەمەریکا کە تەنھا بۆ مەسروفاتی کەمپینی کاندیدەکە سەرف دەکرێت. بیریشتان نەچێت کە مووچەی ساڵانەی کۆنگرێسمانێک 174000 دۆلارە، کەباجیشی لێنادات، ھەمو تێچویەکی ژیانیشی لەسەر حکومەتە. 

دەگمەنە ئەگینا ھیچ کاندیدێک پارەی گیرفانی خۆی بۆ کەمپین سەرف ناکات مەگەر ملیاردێربێت، چونکە خەڵک لە سەر بنەمای ھەڵوێستی و بیرکردنەوەی کاندیدەکان بڕیار ئەدەن.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب