کوردستانی
حکومەتی هەرێم بودجەیەک بۆ سلێمانی دابیندەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
دوێنێ 5ی تەموزی 2020 یەکێک لە بۆرییە سەرەکییەکانی ناو پڕۆژەی ئاوی سەرچنار شکا، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ژمارەیەک گەڕەک بێ ئاوبن، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانیش رایدەگەیەنێت داوایان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنی پەیوەندیدار کردووە بودجەیەک وەک فریاگوزاری خێرا بۆ ئەم پڕۆژەیە خەرج بکەن.
ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "دوێنی 5ی تەموزی 2020 یەکێک لە بۆرییە سەرەکییەکانمان لەناو پڕۆژەی ئاوی سەرچناردا شکا، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی زۆربەی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی بێ ئاو بوون".
ئاماژەی بەوەشکرد "تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی هەر زوو دەستیانکرد بە چاککردنەوەی ئەو بۆرییە، هەروەها هەموو هۆڵەکانی ناو پڕۆژەکە ئاوی تێچوبوو لەلایەن کارمەندەکانمانەوە ماندوونەناسانە کاریان تێداکرد".
ئەوەشی خستەڕوو "زۆربەی کارەکان تەواوکراون و بۆرییەکە چاککراوەتەوە، بەڵام هەندێک کێشە ماوە کە بەهۆی شکاندنی بۆرییەکەوە دروستبوو و هەندێک زیانی مادی دیکەشی بەر پڕۆژەکە کەوتووە".
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی وتی "ئەمڕۆ لە 80%ی گەڕەکەکانی شار بەپێی بەرنامەکان ئاویان پێدەدرێت، هەروەها ئەو گەڕەکانەشی کەماون لە رۆژانی داهاتوودا کێشەکانیان چاک دەبێت".
وتیشی "داوامان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنی پەیوەندیدار کردووە بودجەیەک وەک فریاگوزاری خێرا بۆ ئەم پڕۆژەیە خەرج بکەن، ئیتر لایەنی پەیوەندیدار بەڵێنیان داوە ئەو پارەیە دابین بکەن بۆ ئەوەی ئەو کێشانەی هەیە چارەسەر بکرێن".