کوردستانی
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی بریکاری نوێی وەزارەتی ناوخۆ دەستبەکار بوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ 6ی تەموزی 2020 لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی, جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بە فەرمی لیوا چەتۆ ساڵح لە پۆستی بریکاری وەزارەتی ناوخۆ دەستبەکار بوو.
ئەمڕۆ 6ی تەموزی 2020 لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی, جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بە فەرمی لیوا چەتۆ ساڵح لە پۆستی بریکاری وەزارەتی ناوخۆ دەستبەکار بوو.
لە ڕێوڕەسمەکەدا کە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆش ئامادە بوو، قوباد تاڵەبانی پاش پیرۆزبایی، هیوای سەرکەوتنی بۆ لیوا چەتۆ ساڵح خواست لە ئەرکەکەیدا و رایگەیاند "هەماهەنگی بەهێز لەنێوان هەموو ئەندامانی وەزارەتدا پێویستە بۆ باشتر خزمەتكردنی ھاوڵاتیان، ئەو هەماهەنگی و هاوکارییەش لەناو تیمی وەزارەتی ناوخۆ بەدی كراوە و پێویستە بەھێزتریش بکرێت".
هەروەها لیوا چەتۆ ساڵح رایگەیاند "لەم ئەرک و بەرپرسیارێتییە نوێیەیدا کە پێی سپێردراوە بە هەموو توانایەوە هەوڵ دەدات بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان".