عیراقی
تورکیا وەڵامێکی تووندی عیراق دەداتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا وه‌ڵامێکی تووندی ناڕه‌زایه‌تی حكومه‌تی عیراق له‌باره‌ی هێرشی سنووره‌كان ده‌داته‌وه رایدەگەیەنێت له‌چوارچێوه‌ی مافی پاراستنی سنووره‌كانیان، وه‌ڵامی هه‌ر جۆره هێرشێكی چه‌كداری له‌سه‌ر سنووره‌كان ده‌ده‌نه‌وه

حامی ئاكسۆی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگەیاند "له‌چوارچێوه‌ی مافی پاراستنی سنووره‌كانمان، وه‌ڵامی هه‌ر جۆره هێرشێكی چه‌كداری له‌سه‌ر سنووره‌كان ده‌ده‌ینه‌وه و به‌رگری له سنووره‌كانمان ده‌كەین، هەروەها نابێت حكومه‌تی عیراق رێگه بدات په‌كه‌كه خاكی عیراق بۆ دژایه‌تی توركیا به‌ركاربهێنێت و ئێمەش ئاماده‌ین دژی په‌كه‌كه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراقدا بكەین".
ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر حكومەتی عیراق ناڕەزایی دژی ئۆپەراسیۆنەكانی توركیا لەناوچە سنوورییەكان دەربڕیبوو، هەروەها داوای لە تورکیا کرد هێرشە ئاسمانییەکانیان لە ناوچە سنوورییەکان رابگرن.