کوردستانی

بەروبوومی جوتیاران بەرەو کوێ، پەرلەمان: هیچ پلانێک نییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەروبوومی جوتیاران بەرەو کوێ، پەرلەمان: هیچ پلانێک نییە
مەودا میدیا- کاروان رەسوڵ

جێگری سەرۆکی  لیژنه‌ى كشتوكاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت بەداخەوە کێشەی  وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لەلایەن بەغداوە بە سیاسی کراوە و باس لەوەش دەکات بۆ بەربوومی تەماتە و خەیار حکومەت دوو هەنگاوە لە پێشە.

شوان کەریم، جێگری سەرۆکی  لیژنه‌ى كشتوكاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای رایگەیاند "گەنمی جوتیاران بابەتێکە سیادیە پەیوەندی بە حکومەتی عیراقەوە هەیە، بەداخەوە کێشەی  وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لەلایەن بەغداوە بە سیاسی کراوە و بەغدا سزای هەرێمی کوردستانی پێدەدات، هەندێک جار بەغدا بیانووی ئەوە دێنێتەوە دەڵێن گەنمەکەتان کوالێتی نییە، لە ئێستا هیچ پلانێک نییە".

سەبارەت بە ساغنەکردنەوەی بەروبوومی تەماتە و خەیاری جوتیاران جێگری سەرۆکی  لیژنه‌ى كشتوكاڵ و ئاودێری باس لەوە دەکات "بۆ ساغکردنەوەی بەربوومی جوتیاران دوو هەنگاو هەیە دەبێت حکومەت بیگرێتە بەر ئەوانیش دەبێت ساردکەرەوەی گەورە دروست بکات بەڵام بەهۆی هاتنی کۆرۆنا و قەیرانی داراییەوە نەیتوانیوە".

ئەوەش رووندەکاتەوە  "هەنگاوی دووەم دەبێت حکومەت هانی وەبەرهێنان بدات کارگەی گەورە درووست بکات بۆ  ساغ کردنەوەی و ئەگەر پێویست بوو لە قتونانی ئەو بەروبوومانە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان