کوردستانی
گەنجێکی تەمەن 29 ساڵ گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
کەمێک پێش ئێستا گەنجێکی تەمەن 29 ساڵ لە قەزای پێنجوێنی سەر بە پارێزگای سلێمانی بەهۆی کەوتنە خوارەوەی شۆفڵەکەی لە بەرزاییەوە گیانی لە دەستدا.
لوقمان لەتیف، بەرپرسی راگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتیی پێنجوێن بە مەودا میدیای راگەیاند "کەمێک پێش ئێستا بنکەی پۆلیسی باشماخ و بنکەی پۆلیسی پێنجوێن تەرمی گەنجێکیان هێنایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گشتی شەهیدان/پێنجوێن کە شۆفێری شۆفڵ بوو کاری لە یەکێک لە کانە بەردەکانی نزیک گوندی بناوەسووتەدا کردووە و بەهۆی کەوتنە خوارەوەی شۆفڵەکەی لە بەرزایی یەوە گیانی لە دەستداوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "گەنجەکە ناوی (ش،ل،ع) دانیشتووی قەزای سەیدسادقە و تەمەنی 29 ساڵە و هەر لەنەخۆشخانەی گشتی شەهیدانی پێنجوێن کاری پزیشکی دادوەری بۆ دەکرێت و تەرمەکەی ڕادەستی کەس و کاری دەکرێتەوە".