کوردستانی

شاندێکی وەزارەتی بەرگریی عیراق سەردانی هەرێمى كوردستان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


شاندێکی وەزارەتی بەرگریی عیراق سەردانی هەرێمى كوردستان دەکات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بڕیارە شاندێکی وەزارەتی بەرگریی عیراق سەردانی هەرێمی کوردستان بکات،  ئەمیندارى گشتىی وەزارەتى پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت "کاتی هاتنی شاندە دیارینەکراوە، بەڵام بڕیارە پێش کۆتایی ئەم مانگە بێنە هەرێمی کوردستان".

جەبار یاوەر، ئەمیندارى گشتىی وەزارەتى پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "هاتنی شاندی وەزارەتی بەرگریی عیراق لەسەر بڕیاری دوایەمین کۆبوونەوەمان بووە لە 2-7-2020ی کە باڵای شاندی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی بەرگریی عیراق لە بەغدا کۆبووینەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو شاندەی وەزارەتی بەرگریی عیراق کە لە بەغداوە دێت شاندی لیژنەی باڵای هەماهەنگی وەزارەتی بەرگرییە لەگەڵ لیژنەیەکی باڵای هەماهەنگی وەزارەتی پێشمەرگە کۆدەبنەوە و پێکەوە هەماهەنگی دەکەن".

لەبارەی کاتی هاتنی شاندەکەوە جەبار یاوەر وتی "کاتی هاتنی شاندە دیارینەکراوە، بەڵام بڕیارە پێش کۆتایی ئەم مانگە بێنە هەرێمی کوردستان".

ئەمیندارى گشتىی وەزارەتى پێشمەرگە وتیشی"لە کۆبوونەوەی پێشوودا رێککەوتن کراوە لەسەر کاراکردنی ناوەندەکانی کاری هاوبەش و لیژنەکانی هاوئاهەنگی نێوان پێشمەرگە و سوپای عیراق، هەروەها باس چۆنیەتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە دژی داعش لە ناوچە کێشە لەسەرەکان و پێکهێنانی هێزی هاوبەش یاخود هێزی بەرگریی هاوبەشکرا".

هەروەها سەبارەت بە کۆبوونەوەی ئەمجارە ئەوەی خستەڕوو "بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەمجارەدا گفتوگۆ لەسەر سێ خاڵی سەرەکی بکرێت ئەوانیش، دامەزراندنی ناوەندەکانی هاوئاهەنگی هاوبەش لە دیالە، کەرکوک و مەخموور و موسڵ و  هێڵەکانی دابەشبوونی هێزەکان و کاراکردنی لیژنەکانی هەماهەنگی نێوان هەردوولا".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان